بەراورد بە پێش هاتنی جەژنی قوربان، نرخی مریشكی زیندوو دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، بەجۆرێك بۆ هەركیلۆیك مریشك هەزار دینار دابەزیوە.
ئاری بەكر، ئەندامی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان و خاوەن دوكانی فرۆشتنی مریشك ڕایگەیاند: نرخی مریشكی زیندوو لە كێڵگەكان و لە بازارەكانیش بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو بەتایبەتتر رۆژانی پێش جەژنی قوربان، دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، بەجۆرێك ئێستا كیلۆیك مریشك بە سێ هەزار دینارە.
باسی لەوەشكرد، بەهۆی زۆری خواست لەسەر مریشك و كەمبوونەوەی مریشكی زیندوو لە كێڵگەكان لە ڕۆژانی بەر لەجەژن، نرخی كیلۆیەك مریشكی زیندوو لە بازاڕەكان گەیشتە سەروو چوار هەزار دینار، بەڵام ئەمڕۆ كیلۆیك مریشك لە كێڵگەكان بە دوو هەزار و 500 دینارە لە كیڵگەكان و بە سێ هەزار دینار دەفرۆشرێت بە هاووڵاتیان لە بازاڕ.
ئەو ئەندامەی كۆمەڵەی كێڵگەپەلەوەرییەكان ئەوەشی خستەڕوو، هەفتەی ڕابردوو هۆكاری بەرزبووەنەوەی مریشكی زیندوو بۆ گرانی گۆشتی سوور لە بازاڕ و نزیكبوونەوەی جەژنی قوربان بوو، كە خواستی كڕینی زۆری لەسەر بوو، بەڵام ئێستا خواست كەمبووەتەوە و هەروەها بڕی مریشكیش لە كێڵگەكان زیادیكردووە، بۆیە پێشبینی دابەزینی زیاتریش دەكرێت.
