دارایی عێراق لە بەرژەوەندی فەرمانبەران بڕیاریدا

وەزیری دارایی عێراق رەزامەندیدا لە بودجەی ساڵی ٢٠٢٦ فەرمانبەرانی گرێبەست و کرێی رۆژانە جێگیر بکرێن.

بەپێی راگەیەندراوی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، لە میانەی کۆبوونەوەکەماندا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە 3ی حوزەیرانی 2026، فالح الساری، وەزیری دارایی ڕەزامەندی نیشاندا، لەسەر داوای ئێمە، دامەزراندنی مووچەی ڕۆژانە و کرێکارانی گرێبەست لە بودجەی ساڵی 2026دا جێگیر بکرێت و ڕێکبخرێت.

دەشڵێت: ڕەزامەندییەکە درا و بابەتەکە ڕەوانەی بەشی بودجە کرا بۆ ئەوەی بخرێتە بەرنامەی کار و ڕێکارە پێویستەکان بگیرێتە بەر.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە