بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتەرنەری، بەشی تەندروستی ئاژەڵ لەچوار ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆزدا ٧٧٤٨ ئاژەڵی بچووک و ٢٨١٠ ئاژەڵی گەورە سەربڕاون.
بەپێی ئامارەکان لەکۆی ٣٣ سەربڕخانەی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان، ئەو ئاژەڵانەی لەڕێگەی سەربڕخانەکانەوە کراونەتە قوربانی بڕیتی بووە لە ٧٧٤٨ ئاژەڵی بچووک و ٢٨١٠ ئاژەڵی گەورە، بەراورد بەساڵی ٢٠٢٥ زیاتر لە ٥١٧ هەزار ئاژەڵی بچووک و ١١٣ هەزار ئاژەڵی گەورە کرابووە قوربانی.
ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە ٤٠ ئاژەڵی بچووک و ٧ ئاژەڵی گەورە لەلایەن تیمەکانی ڤێتەرنەری ڕەتکراونەتەوە و لەهەمان کاتدا دوای سەربڕینی ئاژەڵەکانی ٨٠٥٠ کیلۆگرام گۆشت و ٣٦٦ سییەکان و٢٩٠ جگەری ئاژەڵەکان ڕەتکراونەتەوە و بۆخواردن شیاو نەبوون.
بە بەراورکردنی ئامارەکانی ئەمساڵی سەربڕخانە فەرمییەکان بە ئامارەکانی ساڵی ٢٠٢٥، دابەزینێکی یەکجار گەورە لە ژمارەی ئەو ئاژەڵانەدا دەبینرێت کە لەژێر چاودێری ڤێتەرنەریدا سەربڕدراون.
لە ساڵی ٢٠٢٥دا زیاتر لە ٥١٧ هەزار ئاژەڵی بچووک و ١١٣ هەزار ئاژەڵی گەورە کرابوونە قوربانی، ئەوەش دەریدەخات کە ڕێژەی قوربانیکردن لە نێو سەربڕخانە فەرمییەکاندا بە ڕێژەی نزیکەی ٩٨٪ کەمیکردووە.


