سبەی پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت

سبەی پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، بڕیار درا سبەی پێنجشەممە، (٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٦)، هاوشێوەی تەواوی عێراق، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان ببێتە پشووی فەرمی.

حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی حوزەیرانی 2026، ڕایگەیاند کە بەبۆنەی جەژنی غەدیرەوە دەوامی فەرمی لە سەرجەم دامەزراوە و فەرمانگە حکومییەکاندا ڕادەگیرێت، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ بڕیارەکەی حکومەتی فیدراڵی کە ڕۆژی پێنجشەممە 4ی حوزەیرانی وەک پشووی فەرمی دیاری کردووە.

پێشتر ئەنجومەنی وەزیران لە دانیشتنەکەیدا بە سەرۆکایەتیی عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیران، بڕیاری دابوو کە ڕۆژی پێنجشەممە لە سەرجەم وەزارەت و دامەزراوە حکومییەکاندا پشووی فەرمی بێت، ئەوەش وەک ڕێزگرتنێک لە جەژنی غەدیر.

شایانی باسە، بەپێی یاسای پشووە فەرمییە بەرکارەکان لە عێراق، پشووی جەژنی غەدیر پشوویەکی فەرمیی گشتییە و سەرجەم دامەزراوە حکومییەکان، فەرمانگەکان و قوتابخانەکان دەگرێتەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە