کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پلەی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە و ئەگەری تاوەبارانیش لە هەندێک ناوچە هەیە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاویە سنووریەکان هەندێ جار دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.
ئەوەشی خستەڕوو کە ئەگەری بارینی تاوە بارانێکی کەم هەیە بە تایبەتی لە ناوچەکانی سنووری پارێزگای دهۆک و سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و زاخۆ.
ڕوونیشیکردەوە کە لەگەڵ ئەوەی گەرما 1-3 پلە بەرزدەبێتەوە، خێرایی با بۆ سەروو 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا زیاد دەکات.
سەبارەت بە سبەینێ پێنجشەممەش کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 37 پلەی سیلیزی
پیرمام: 34 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 26 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 36 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 37 پلەی سیلیزی
دهۆک: 36 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 37 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 37 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 43 پلەی سیلیزی
