کوەیت زیانەکانی هێرشەکەی ئێران ئاشکرا دەکات

وەزارەتی بەرگری کوەیت ڕایگەیاند ژمارەیەک درۆن لەلایەن ئێرانەوە ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کوەیت کراون و لە ئاکامدا، ژمارەیەک کەس برینداربوون.

ئەمڕۆ چوارشەممە، سعود عەتوان وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی کوەیت ڕایگەیاند کە ژمارەیەک درۆن لەلایەن ئێرانەوە ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کوەیت کراون و لە ئاکامدا، ژمارەیەک کەس برینداربوون.

ڕوونیشیکردەوە کە لە ئاکامی ھێرشەکەدا، زیانی زۆری ماددی بەر گەشتیاران لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کوەیت کەوتووە، ھەروەھا ژمارەیەک کەسیش برینداربوون کە دواتر چارەسەری پزیشکی پێویستیان بۆ کراوە.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی کوەیت جەختی لەوەش کردووەتەوە کە ھێزە چەکدارەکانی کوەیت بۆ مامەڵکردن لەگەڵ ھەر پێشھاتێکی نوێی ئەمنی لەو پەڕی ئامادەباشی دان و ڕاشیگەیاندووە کە ھەموو ڕێوشوێنێکی پێویست بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی وڵاتەکەیان دەگرنەبەر‌.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە