لە مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 3,000 هاوڵاتی سەردانی سەنتەری شۆڕشی ددانی فێرکارییان کردووە
بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا (1 تا 31ی ئایاری 2026)، سەنتەری شۆڕشی ددانی فێرکاری خزمەتگوزاری پزیشکی پێشکەش بە ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان کردووە.
ئامارە گشتییەکان:
کۆی سەردانیکەران: 3,057 کەس سەردانی سەنتەرەکەیان کردووە.
کۆی چارەسەرکراوان: 2,020 نەخۆش چارەسەری پێویستیان بۆ ئەنجام دراوە.
بەپێی ڕەگەز: 943 نەخۆش لە ڕەگەزی نێر و 1,077 نەخۆش لە ڕەگەزی مێ بوون.
پشکنینەکان: 1,077 پشکنین و 657 تیشکی ددان بۆ نەخۆشەکان ئەنجام دراوە.
سەنتەرەکە لەو ماوەیەدا کۆمەڵێک خزمەتگوزاری سەرەکی ئەنجام داوە کە بریتین لە:
هەڵکێشانی ددان: 462 حاڵەت.
پڕکردنەوەی ددان: 585 حاڵەت.
پاککردنەوەی ددان: 138 حاڵەت.
ڕێککردنەوەی ددان: 84 حاڵەت.
دروستکردنی تاقمی ددان: 17 حاڵەت.
