بەسرە لەی گەرمای دەگاتە 46 پلە

کەشناسی: عێراق لەژێر کاریگەریی شەپۆلێکی گەرمادایە و پلەکانی گەرما 43 پلەی سیلیزی تێدەپەڕێنن

دەستەی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی حوزەیرانی 2026، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ سەرتاسەری وڵات ڕاگەیاند.

بەپێی بڵاوکراوەکەی دەستەکە، کەشوهەوا لە سەرجەم ناوچەکانی وڵات ساماڵ دەبێت، لەگەڵ دەرکەوتنی هەندێک هەوری پەرتەوازە لە ئاسمانى ناوچەکانی ناوەڕاست و باکووری عێراق.

هاوکات، پلەکانی گەرما بەراورد بە ڕۆژی ڕابردوو نزیک دەبنەوە و بەهایەکی هاوشێوە تۆمار دەکەن، بە جۆرێک پلەی گەرما لە هەندێک ناوچە دەگاتە نزیکەی 43 پلەی سیلیزی.

بەگشتی دۆخی کەشوهەوا لە سەرجەم ناوچەکان جێگیرە و بە ئاووهەوایەکی هاوینەی ئاسایی دادەنرێت کە لەگەڵ ئەم وەرزەی ساڵدا دەگونجێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە