بە هۆی مانۆڕی سەربازییەوە، بەشێکی ئاسمانی هەولێر بە ڕووی گەشتی فڕۆکەکاندا دادەخرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، بۆ ماوەی سێ کاتژمێر، ناوچەیەکی کۆنتڕۆڵکراوی ئاسمانی هەولێر بە درێژایی 13 میلی دەریایی وەک ناوچەی قەدەغەکراوی فڕین دەستنیشان کراوە. ئەم بڕیارە بەهۆی ئەنجامدانی مانۆڕ و چالاکییە سەربازییەکانەوە دراوە.
ئەم سنووردارکردنە، لە کاتژمێر 07:00ی بەیانییەوە دەستی پێکردووە و تا 10:00ی بەیانی بەردەوام دەبێت.
لەو ماوەیەدا، هیچ گەشتێکی ئاسمانی ڕێگەی پێنادرێت لە بەرزایی کەمتر لە 1000 پێ ئەو ناوچەیە ببڕێت.
ئەم بڕیارە لەلایەن دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی فیدراڵییەوە دراوە و لە کاتێکدایە کە چالاکییە سەربازییەکان و هۆشدارییە ئاسمانییەکان لە ناوچەکەدا ڕوویان لە زیادبوون کردووە.
