هۆشداری لە بەکارهێنانی بۆتۆکس و فیلەر دەدرێت

سەندیکای پزیشکانی کوردستان- لقی سلێمانی ئاگادری “سەرجەم پزیشکانی پێست و جوانکاری و ئەو پسپۆڕانەی دیکە کە دەرزی بۆتۆکس و فیلەر بەکاردەهێنن” کە پابەندی کۆمەڵێک رێنمایی تایبەت بن بەو بوارە و رێنمایی تایبەتیان بۆ ئەو مەبەستە دەرکردوە.

بەپێی نوسراوێک کە دوێنێ، ١ حوزەیرانی ٢٠٢٦ بڵاوکراوەتەوە و تیایدا هاتووە “ئاگاداری سەرجەم پزیشکانی پسپۆڕی پێست و جوانکاری و هەموو ئەو پسپۆڕانە دەکەینەوە کە دەرزی بۆتۆکس و فیلەر بەکاردەهێنن پێویستە پابەندبن بەم ڕێنماییانەی لای خوارەوە:

١- سەرجەم ئەو پزیشکانەی کە بۆتۆکس و فیلەر بۆ مەبەستی جوانکاری یاخود چارەسەر بەکاردەهێنن پێویستە بەکارهێنانەکانی لەسەر بنەمای زانستی بێت لە چوارچێوەی وەسفی پیشەیی پسپۆڕی خۆیاندا بێت.

 ٢- بەهەموو شێوەیەک دووربکەنەوە لە بەکارهێنانی ئەو بەرهەمانەی کە ڕێگەپێدانی کوالیتی کۆنتڕۆڵ (KMCA) نییە و بێ ستیکەرن وە هەروەها ئەو بەرهەمانەی کە لە ڕێگەی وڵاتانی دەرەوە یان بەشێوەی ئۆنلاین لە لایەن چارەخوازانەوە دابین دەکرێت.

٣- لە کاتی ئەنجامدانی هەر کردەیەکی پزیشکی بە بەکارهێنانی بۆتۆکس و فیلەر پێویستە بەشێوەی زارەکی یان نووسراو مۆڵەت لە چارەخواز وەربگیرێت سەبارەت بە ئەگەری ڕوودانی ماکە نەخوازراوەکان.

٤-  لەکاتی پابەندنەبوون بەم ڕێنماییانە پزیشکانی چارەسەر و خاوەن مۆڵەتی سەنتەر و کۆمەڵگەی پزیشکی یەکەم بەپرسیارن لە ئەگەری ڕوودانی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە