قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، ئه‌و بڕه غازه‌ی دێته نێو شاری سلێمانی به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان ده‌درێت به كارگه‌كان و له‌ژێر چاودێری قائیمقامیه‌تدا به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا دابه‌ش ده‌كرێن، بڕی پێویستی غازیش بۆ زستان هەڵدەگیرێت.
قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە، فازڵ عومه‌ر، قائیمقامی سلێمانی به وه‌كاله‌ت به ئاماده‌بوونی لیژنه‌ی باڵا و لیژنه‌ی غازی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كان له‌گه‌ڵ خاوه‌ن كارگه‌كانی غاز كۆبووه‌وه.
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر چۆنێتی وه‌رگرتن و دابه‌شكردنی ئه‌و بڕه غازه‌ی پشكی سلێمانییه به‌سه‌ر كارگه‌كانی غازدا، بۆئه‌وه‌ی به پلان و له‌ژێر چاودێریدا بگات به ده‌ستی هاووڵاتیان.
وه‌رزێر عه‌بدوڵا، نوێنه‌ری كارگه‌كانی غازی سلێمانی ڕایگه‌یاند، ئه‌و بڕه غازه‌ی ئێستا دێته شاری سلێمانییه‌وه به‌شی پێویستی ده‌كات و كێشه‌ی كه‌می بڕی غازمان نه‌ماوه. ده‌ستخۆشی له قائیمقامیه‌ت و لیژنه هاوبه‌شه‌كان ده‌كه‌ین كه هاوكاربوون بۆ رێكخستنه‌وه‌ی دابه‌شكردنی غاز به‌سه‌ر كارگه‌كان و دواتر هاووڵاتیاندا.
وتیشی: پلانمان داناوه بۆئه‌وه‌ی له وه‌رزی هاویندا كه داواكاری له‌سه‌ر غازی ماڵان كه‌متره، بڕێكی زۆر غاز له كۆگاكانماندا هه‌ڵبگرین بۆ ئه‌وه‌ی له وه‌رزی زستاندا بدرێت به هاووڵاتیان و كێشه‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی غاز دروست نه‌بێت.
