ئێران پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمریکا ڕاگرت

ئێران پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمریکا ڕاگرت و هەڕەشەی داخستنی گەرووی هورمز و باب ئەلمەندەب دەکات.

ئاژانسی هەواڵی “تەسنیم”ی ئێرانی، بە پشتبەستن بە سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند کە تیمی دانوستانکاری ئێران، وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بە هێرشەکانی سەر لوبنان، تەواوی ئاڵوگۆڕی پەیامەکانی لەگەڵ ئەمریکا لە ڕێگەی نێوەندگیرییەوە ڕاگرتووە.

بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسەکە، بڕیاری ڕاگرتنی دانوستانەکان و ئاڵوگۆڕی نامەکان لەلایەن تیمە ئێرانییەکەوە وەک ناڕەزایەتییەک دراوە بەرامبەر بە بەردەوامیی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئیسرائیل لە لوبنان، کە بە وتەی تاران “پێشێلکارییەکی ئاشکرای ڕێککەوتنی ئاگربەستە لەسەرجەم بەرەکاندا”.

لەوبارەیەوە بەرپرس و دانوستانکارانی ئێران جەختیان لەوە کردووەتەوە کە “مەرجی هەر جۆرە دەستپێکردنەوەیەکی دیالۆگ، بریتییە لە ڕاگرتنی دەستبەجێی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە غەززە و لوبنان، لەگەڵ پاشەکشەی تەواوەتیی هێزەکانی ئیسرائیل لە ناوچە داگیرکراوەکانی لوبنان”.

ئاماژەیان بەوەش کردووە کە هەر جۆرە تێگەیشتنێک لە داهاتوودا پەیوەستە بە جێبەجێکردنی ئەم داواکارییانەوە بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە.

لەلایەکی دیکەوە، سەرچاوەکان ئاشکرایان کردووە کە ئێران و “بەرەی مقاوەمە” هەنگاوی بەکۆمەڵیان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی گرژییەکان و سزادانی ئیسرائیل و لایەنگرانی خستووەتە بەرنامەی کاریانەوە. لەو چوارچێوەیەدا، هەڕەشەی ئەوە کراوە کە “داخستنی تەواوەتیی گەرووی هورمز” و چالاککردنی بەرەکانی دیکە، لەنێویاندا گەرووی “باب ئەلمەندەب”، وەک بژاردەیەک بۆ وەڵامدانەوە لە ئارادایە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە