ئۆتۆمبێلە نوێیەکەی چین ڕکابەری “ڕۆڵز ڕۆیس” و “مایباخ” دەکات

بە نیوەی نرخ و تەکنەلۆجیای مۆدێرن؛ ئۆتۆمبێلە نوێیەکەی چین ڕکابەری “ڕۆڵز ڕۆیس” و “مایباخ” دەکات

پیشەسازیی ئۆتۆمبێلە شاهانە و لوکسەکان بەرەو قۆناغێکی نوێی کێبرکێ هەنگاو دەنێت کە ئەمجارە وڵاتی چین سەرکردایەتی دەکات. کۆمپانیا ناوخۆییەکانی چین بە فەرمی پەردەیان لەسەر ئۆتۆمبێلی جۆری سیدانی ناوازە و شاهانەی “Maextro S800” لادا، کە ئامانج لێی کێبرکێکردنی لوتکەی فەخامەتی ئەوروپییە وەک “ڕۆڵز ڕۆیس” و “مێرسیدس مایباخ”، بەڵام بە ستراتیژییەتێکی جیاواز کە پشت بە تەکنەلۆجیای پێشکەوتوو و نرخی زۆر کەمتر دەبەستێت.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی (Wall Street Journal)، ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە کە تواناکانی چین بۆ فراوانکردنی نفوزی لە بازاڕی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکاندا لە ئاستی جیهان بە خێرایی گەشە دەکات، ئەمەش دوای ئەوەی پێشتر کۆنترۆڵی بازاڕی ئۆتۆمبێلە هەرزانەکانی کردبوو.

 کارگەیەک بە هەزار ڕۆبۆت و سیستەمی “هواوی”

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم ئۆتۆمبێلە لە شاری (خێفی) چین و لە ڕێگەی هێڵێکی بەرهەمهێنانەوە دروست دەکرێت کە پشت بە زیاتر لە 1000 ڕۆبۆتی پیشەسازی دەبەستێت. هاوکات بە شێوازێکی بەرفراوان تەکنەلۆجیا و سیستەمەکانی کۆمپانیای (Huawei)ی تێدا بەکارهاتووە بۆ بەڕێوەبردنی سیستەمی کارپێکردن، لێخوڕینی خۆکار (القيادة الذاتية)، و سیستەمی کات بەسەربردن.

کۆمپانیا گەشەپێدەرەکان دەڵێن: “ئامانجەکە تەنها کۆپیکردنی فەخامەتی لاسایی ئەوروپی نییە، بەڵکو پێناسەکردنەوەی چەمکی لوکسە لە ڕێگەی تێکەڵکردنی نەرمەکاڵا و ژیریی دەستکرد لەناو ئەزموونی لێخوڕیندا، بە شێوازێک ئۆتۆمبێلەکە زیاتر لە سەکۆیەکی دیجیتاڵی گشتگیر دەچێت وەک لە هۆکارێکی گواستنەوەی ئاسایی.”

 تایبەتمەندییە شاهانەییەکانی ناوەوەی ئۆتۆمبێلەکە:

  • درێژی: درێژییەکەی نزیکەی 18 پێیە و بە دیزاینێکی دوو ڕەنگی دەرەوەی ڕازێنراوەتەوە.

  • شاشەی گەورە: لە بەشی دواوەیدا شاشەیەکی گەورەی سینەمایی بە قەبارەی 40 ئینج جێگیرکراوە.

  • سیستەمی دەنگی: خاوەنی سیستەمێکی دەنگیی ناوازەیە کە لە 40 بڵندگۆ (Speaker) پێکهاتووه.

  • مەساج و ئەستێرە: کورسییەکانی دواوەی بە تەواوی دەچەمێنەوە و تایبەتمەندی مەساجکردنیان هەیە، هەروەها سەقفی ئۆتۆمبێلەکە بە گڵۆپی ورد ڕازێنراوەتەوە کە هاوشێوەی ئاسمانی پڕ لە ئەستێرەیە.

چەکێکی کوشندە لە بازاڕدا

نرخی ئەم ئۆتۆمبێلە نوێیە لە 104,000 دۆلارەوە (10 دەفتەر و 40 وەرەقە) دەستپێدەکات و بەرزترین کوالێتی و فول مواسەفاتی دەگاتە نزیکەی 173,000 دۆلار (17 دەفتەر و 30 وەرەقە). ئەمەش بە واتای نیوەی نرخی مێرسیدس مایباخی بنەڕەتی و بەشێکی زۆر بچووک لە تێچووی ئۆتۆمبێلی ڕۆڵز ڕۆیس دێت لە بازاڕەکانی جیهاندا.

شیکەرەوان دەڵێن ئەم جیاوازییە گەورەیەی نرخ، خاڵی سەرەکی ڕاکێشانی کڕیارانە لە ستراتیژی کۆمپانیا چینییەکاندا بۆ چوونە ناو جیهانی ئۆتۆمبێلە زۆر لوکسەکان.

سەرەڕای بەربەستە جیۆپۆلەتیکییەکان لەسەر بەرهەمە تەکنەلۆجییەکانی چین، تەنها لە ماوەی یەک ساڵدا لە ڕاگەیاندنی، زیاتر لە 17,000 دانە لەم ئۆتۆمبێلە ڕادەستی کڕیاران کراوە، ئەمەش نیشانەی سەرکەوتنی گەورەی پڕۆژەکەیە و کۆمپانیاکەش لە ئێستادا پلان بۆ هەناردەکردنی بۆ دەرەوەی چین دادەنێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە