چۆن تۆپی مۆندیالی ٢٠٢٦ بووەتە ئامێرێکی زیرەک؟

کۆمپیوتەرێک لە پێستی دەستکرددا؛ چۆن تۆپی مۆندیالی ٢٠٢٦ بووەتە ئامێرێکی زیرەک؟

 تۆپی پێ چیتر تەنها کەرەستەیەکی چەرمیی سادە نییە کە لەسەر چیمەنی سەوز ڕاوبنرێت، بەڵکو وەرچەرخاوە بۆ پلاتفۆرمێکی تەکنەلۆجیی زۆر پێشکەوتوو کە پڕە لە هەستەوەر (Sensors)، نەرمەکاڵا و داتای خێرا. لە مۆندیالی ٢٠٢٦دا، تۆپەکە دەبێتە دڵی سەرەکی سیستەمی زیرەکیی وەرزشی، دوای ئەوەی کۆمپانیای (Adidas) پاکێجێکی ئەلیکترۆنی تێدا جێگیر کردووە کە دەتوانێت لە یەک چرکەدا ٥٠٠ جار زانیاری و داتای جوڵە ڕەوانە بکات.

ئەم تۆپە زیرەکە کە بە هاوکاری کۆمپانیای (KINEXON)ی ئەڵمانی پەرەی پێدراوە، تەنها یارمەتی ناوبژیوانان نادات بۆ بڕیاری دروست، بەڵکو نموونەیەکی ڕوونی گواستنەوەی تەکنەلۆجیای “ئینتەرنێتی شتەکان – IoT” و “کۆمپیوتەری لێوار – Edge Computing”ە لە تاقیگەکانەوە بۆ سەر گەورەترین ڕووداوی وەرزشی لە جیهاندا.

 “تێریۆندا”؛ تۆپێک بە سۆفتوێری ناوخۆییەوە

ئەم تۆپە نوێیە ناوی “تێریۆندا” (Trionda) ی لێنراوە کە بە زمانی ئیسپانی واتا “سێ شەپۆل”. لە ناو جەرگەی تۆپەکەدا یەکەیەکی پێوانەکردنی کێشکردنی ناوخۆیی (IMU) بە شێوازێکی ئەندازیاریی ناوازە هەڵواسراوە، کە بەرگەی بەهێزترین شەق و لێدانەکانی یاریزانانی مۆندیال دەگرێت بەبێ ئەوەی هاوسەنگی و کێشی تۆپەکە تێکبچێت.

گرنگترین تایبەتمەندییە تەکنیکییەکانی ئەم تۆپە:

  • ٥٠٠ داتا لە چرکەیەکدا: هەستەوەرەکە بە لەرەلەری ٥٠٠ هێرتز کاردەکات، ئەمەش زۆر خێراترە لە خێرایی چرکاندنی کامێراکانی پەخشی تەلەفۆنی، کە وێنەیەکی دیجیتاڵی زۆر ورد لە ڕەفتاری تۆپەکە دروست دەکات.

  • دیاریکردنی کاتی تەواوی شوتکردن: گەورەترین کێشە لە بڕیاری (Offside) دیاریکردنی شوێنی یاریزانەکە نییە، بەڵکو دۆزینەوەی ئەو چرکە مایکڕۆییەیە کە تۆپەکە پێی یاریزانەکە جێدەهێڵێت. ئەم تۆپە ئەو کاتە بە تەواوی بۆ سیستەمی ناوبژیوانی فیدیۆیی (VAR) دیاری دەکات.

  • شەقامی گشتی بۆ داهاتوو: ئەم تەکنەلۆجیایە دەبێتە هۆی دۆزینەوەی ئۆتۆماتیکی دەرچوونی تۆپ لە هێڵەکان، شیکردنەوەی خێرایی شوت، پێشبینیکردنی ڕێڕەوی تۆپەکە، و شیکردنەوەی کاتی کاردانەوەی گۆڵپارێزەکان.

 پاترییەک بۆ یارییەکی تەواو!

کۆمپانیای ئادیداس ڕایگەیاندووە کە ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانی ناو تۆپەکە دەتوانن بۆ ماوەی ٦ کاتژمێر بە بەردەوامی کاربکەن، ئەمەش واتە یەکجار شەحنکردنەوە بەسە بۆ یارییەکی تەواو، تەنانەت ئەگەر بچێتە کاتی زیادکراو و لێدانی یەکلاکەرەوەی سزاش (Penalty).

ئەم گۆڕانکارییە نیشانیدەدات چۆن جیهانی وەرزش بە تەواوی کەوتووەتە ژێر ڕکێفی زیرەکی دەستکرد و سیستەمە دیجیتاڵییەکان، بە شێوازێک کە ئێستا تۆپی مۆندیال وەک کۆمپیوتەرێکی بچووک و گەڕۆک وەسف دەکرێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە