ئەو کەسانەی گۆڕستانی سەیدسادقیان سووتاند دەستگیرکران

ئاسایشی هەڵەبجە دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی ڕاگەیاند کە گۆڕستانی شارۆچکەی سەیدسادقیان سووتاند.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند، پاش ئەوەی چەند شەوی ڕابردوو گۆڕستانی شارۆچکەی سەیدسادق ئاگری گرت و بەو هۆیەوە زیان بەر دار و پوش و پاوەنەكەی كەوت، دەستبەجێ دوای لێكۆلینەوە بەبڕیاری دادوەری لێكۆلینەوەی ئاسایشی پارێزگای هەڵەبجە، هیزەكانمان لە سەیدسادق توانیان سێ تۆمەتبار بەناوەكانی (ڕ .ع . ع) و (م . ن . ڕ) و (ڕ . ت . ڕ) دەستگیر بكەن.

لەراگەیەنراوەکەدا هەروەها هاتووە کە دوای لێكۆلینەوە، تۆمەتباران دانیان بە بەتاوانەكەیاندا ناوە و بۆ ئەو مەبەستەش بە بڕیاری دادوەر هەرسێ تۆمەتبارەكە ڕادەستی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سەیدسادق کران.

ئەوەش خراوەتەڕوو کە پەڕاوی لێكۆلینەوە بۆ تۆمەتبارەکان کراوەتەوە و لێكۆڵینەوەی زیاتریش بەردەوامە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە