کەشناسێکی کورد باس لە پایزێکی سارد و پڕ باران دەکات و دەشڵێت، ئەمساڵ زووتر وەرزی بارانبارین دەستێدەکات.
ئاراس جەبار، شارەزا لە بواری کەشناسی بڵاویکردەوە: لەگەڵ ئەوەی زستان و بەهاری 2025 دوو وەرزی پر بەفر بارانبوو لەناوچەکانمان، کە ئەمەش بووە هۆی بوژانەوەی سەرجەم سەرچاوە ئاویەکان و پربوونەوەی بەنداوەکان و نەمانی گرفت و مەترسیەکانی وشکەساڵی.
دەشڵێت: کە لە ئێستاشدا دیاردەی ئێڵ نینۆ لەناوچەکانی رۆژهەڵات و ناوەراستی زەریای هێمن پەرەدەسەنێتەوە و بۆ هاوین و پایزی 2026 دیاردەکە بەهێزتر دەبێت کە ئەمەش کۆمەڵێک لێکەوتە و گۆرانکاری گەورە لەکەش و هەوای وڵاتانی جیهاندا دروستدەکات.
بەپێی پێشبینی ئەو کەشناسە کوردە، یەکێک لەو گۆڕانکاریانە کە بەشێوەیەکی گشتی هەیەتی بەسەر وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەراست و هەرێمی کوردستان و ناوچەکەوە زۆربوونی بارانبارینەکانە هاوکات زوو دەستپێکردنی وەرزی باران لە پایزدا.
باسی لەوەشکردووە: بەگوێرەی پێشبینیە سەرەتاییەکان پایزی ئەمساڵ وەرزی باران زووتر لە وادەی خۆی دەستپێدەکات و مانگەکانی پایز بارانبارینەکان بەرێژەیەکی بەرچاو لەسەروو ئاستی ئاساییەوە دەبن وە ساردتر لە ئاسایی دەبێت.
