مەترسی ژێرئاوکەوتنی چەند ناوچەیەکی عێراق هەیە

دوای بەرزبونەوەی ئاستی ئاوی رووباری فورات و ژێرئاوکەوتنی چەند شوێنێک لەناو خاکی سووریا، ئیدارە خۆجێیەکانی پارێزگای ئەنباری رۆژئاوای عێراق ئامادەباشییان بۆ ئەگەری دروستبونی لافاو راگەیاند، بەتایبەتیش لە شارۆچکەکانی قائیم، راوە و عانە.

ترکی محەمەد، قایمقامی قائیم لە ئەنبار بە ئاژانسی هەواڵی “واع”ی عێراقی راگەیاندوە،” دوای ئەوەی زانیاریمان پێگەیشت کە لەبەنداوی تەبقە لەناو خاکی سووریاوە ئاوێکی زۆر بۆ ناو رووباری فورات بەردراوەتەوە، لەسەر راسپاردەی پارێزگاری ئەنباری دەستمان بە جێبەجێکردنی پلانێکی بەپەلە کرد بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو “.

ئەوەشیخستەڕوو،” دوای بەدواداچوونەکان دەرکەوت هەندێک شوێنی نزیک لە رووباری فورات بەهۆی نزمییانەوە ئەگەری ژێرئاوکەوتنیان هەیە، بۆیە دەستمانکرد بە دروستکردنی بەربەرست لە ڕێی خۆڵ و مادە کۆنکریتییەکانەوە، بەتایبەتیش لە شارۆچکەی رومانە “.

هاوکات خالید وەلید، قایمقامی راوە باسی لەوەکرد،” تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی بەرزبونەوەی نائاسایی لەئاستی ئاوی فورات بەدینەکراوەو تیمەکانمان بەردەوام چاودێری ئاستی ئاوەکە دەکەن”.

وتیشی: “هەموو فەرمانگە خزمەتگوزاری و ئەمنییەکانمان لەئامادەباشی تەواودان، ئەو شوێنانەش کە خەڵکی تیادا دەژین بەرزن و دوورن لە رێڕەوی رووباری فورات، ئەوەش مەترسییەکانی کەمکردوەتەوە”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە