بارەگای خاتەمولئەنبیا لێدوانی نوێی لە بارەی گەرووی هورمز بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، دەبێت سەرجەم کەشتی و نەوتهەڵگرەکان پێش تێپەڕبوون بە گەرووی هورمز مۆڵەت لە هێزی دەریایی سوپای پاسداران وەربگرن.
بارەگای خاتەمولئەنبیا ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، ڕایگەیاند: دەبێت سەرجەم کەشتی و نەوتهەڵگرەکان پێش تێپەڕبوونیان مۆڵەت لە هێزی دەریایی سوپای پاسداران وەربگرن.
باسی لەوەشکردووە: هەر سەرپێچییەک لە بڕیارەکانی تێپەڕبوون لە گەروی هورمز، ئاسایشی تێپەڕبونی کەشتییە سەرپێچیکارەکان دەخاتە بەردەم مەترسییەکی جدییەوە.
ڕاشیگەیاند: هەر رێکارێک لەلایەن کەشتییە سەربازییەکانەوە بگیرێتەبەر بۆ دەستێوەردان لە بەڕێوەبردنی گەروەکە، دەبێتە هۆی ئەوەی بکرینە ئامانجی راستەوخۆ.
ئەوەشی وتووە: هێزە چەکدارەکانی ئێران و سوپا بە توانایەکی تەواو و بە توندی گەروی هورمز بەڕێوەدەبەین، ئەمەش ئاماژەیە بۆ بەردەوامیی توندکردنەوەی رێکارە رێکخستنی و ئەمنییەکان لە گەرووەکەدا.
