دیاردەیەکی دەگمەنی گەردوونی ڕوودەدات

ئاژانسی ناسا بڵاویکردەوە، لە کۆتایی مانگی ئایاری 2026دا ، ئاسمان دیاردەیەکی دەگمەن و سەرنجڕاکێشی گەردوونی بەخۆیەوە دەبینێت کە بە “مانگی شین” ناسراوە، تێیدا مانگ بە تەواوی و بە شێوەیەکی پڕ لە ئاسماندا دەردەکەوێت.

شارەزایانی گەردوونناسی ڕوونیدەکەنەوە کە ناونانی ئەم دیاردەیە بە “مانگی شین” واتای ئەوە نییە ڕەنگی مانگ دەگۆڕێت بۆ شین، بەڵکو ئەمە دەستەواژەیەکی فەلەکییە و کاتێک بەکاردێت کە لە ماوەی یەک مانگی زاینیدا دوو جار مانگی پڕ (مانگی چواردە) لە ئاسماندا دەربکەوێت بەوپێیەی سەرەتای ئەم مانگەش مانگ بە پڕی دەرکەوت، کە ئەمەش ڕووداوێکی تاڕادەیەک دەگمەنە و چەند ساڵ جارێک دووبارە دەبێتەوە.

ئاژانسی ناسا باسی لەوەشکردووە، ئارەزوومەندانی گەردوون و دیمەنە سروشتییەکان دەتوانن لە کۆتایی ئەم مانگەدا بە چاوی خۆیان بە ڕوونی سەیری ئەم دیمەنە ناوازەیە بکەن، بەبێ ئەوەی پێویستیان بە بەکارهێنانی ئامێری تایبەت یان تەلسکۆب ببێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە