کەشناسی: لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری تاوەباران هەیە

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان پەڵەهەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمەباران و تاوەباران و هەورە بروسکە لە سنووری دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.

بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان پەڵە هەور دەبێت لەناوچە شاخاویە سنووریەکان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران هەندێ کات بە شێوەی تاوە باران و هەورە بروسکە دەبێت بە تایبەتی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و زاخۆ و سنووری پارێزگای دهۆک.

باسی لەوەشکردووە، پلەکانی گەرما کەمێک نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 31 پلەی سیلیزی
پیرمام: 25 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 19 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 28 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 29 پلەی سیلیزی
دهۆک: 30 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 31 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 31 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 34 پلەی سیلیزی

بەپێی ڕاپۆرتەکەی کەشناسی هەرێم، سبەینێ یەکشەممە، ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 32 پلەی سیلیزی
پیرمام: 27 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 20 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 29 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 30 پلەی سیلیزی
دهۆک: 31 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 32 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 31 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 35 پلەی سیلیزی.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە