كەشی فێنك و باران بارین دەگەڕێتەوە

بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، كەشێكی فێنك ناوچەكانی كوردستان دەگرێتەوە و باران دەبارێت.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لەئەنجامی ئەو بارستە هەوا فێنکەی لەدەریای ناوەراستەوە روویکردۆتە ناوچەکانمان ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنێ پلەکانی گەرما بەرێژەیەژی بەرچاو نزمبوونەتەوە و ئاسمانی ناوچەکەش بە زۆری گۆراوە بۆ هەوری تەواوی مامناوەند و بەرز کە تا کاتەکانی ئێوارە ئاسمانی هەرێم بەم شێوەیە ئەمێنێتەوە لەگەڵ ئەگەری نمە بارانێکی کەم لەهەندێ کات و شوێندا .

ڕاشیگەیاند، بۆ سبەی شەممە 30/5/2026 کاریگەری بارستە هەوا فێنکەکە بەردەوامی ئەبێت و پلەکانی گەرما بەجێگیری ئەمێنێتەوە و ئاسمانیش بە زۆری ساماڵ ئەبێت لەگەڵ بوونی پەڵە هەوری کەم.

ڕوونیشی كردەوە، لە ناوچە شاخاویەکانی ئیدارەی سۆران و شاخاویەکانی باکوری پارێزگای هەولێر و دهۆک لەنێوان کاتەکانی نیوەرۆ بۆ ئێوارە بەزۆری ئەگۆرێت بۆ نیمچە هەور لەگەڵ ئەگەری چالاکبوونی هەورە بروسکە و تاوە بارانی کورت خایان.

دەشڵێت: خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند ئەبێت 10-30کم/ک ئاراستەی با باشوری رۆژئاوا ئەبێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە