لە گوندی ھرور جەژن تامی ڕەسەنایەتی دەدات

لە گوندی ھرور سەربە شارەدێی کانی ماسێ لە دەڤەری بەرواری باڵا له‌ سنووری شارۆچکەی ئامێدی سه‌ر به‌ پارێزگای دهۆك، جەژنی قوربان تاموچێژێکی کەلتووری و ڕەسەنی هەیە.

لە گوندی ھرور گوندنشینان لەناو سروشتێکی دڵڕفێندا و دوای نوێژی بەیانی، بە کۆمەڵ لە ماڵێکدا کۆدەبنەوە و نانی بەیانی کە پێکهاتووە لە (قەلی، نیسک، پەتاتە و سپیاتی) پێکەوە دەخۆن.

دواى نانی بەیانی، بە گروپ دەست بە گەڕان دەکەن و ماڵ بە ماڵ بۆ جەژنەپیرۆزە و گەردەنئازادی سەردانی یەکتری دەکەن، کە ئەمەش نیشانەی قوڵیی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی ئەو ناوچەیەیە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە