نرخی زێڕ نزیکەی 60 دۆلار دابەزی

نرخی ئۆنسەی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و جیهاندا نزیکەی 60 دۆلار دابەزی.

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکاندا لە 4580 دۆلارەوە بۆ 4522 دۆلار دابەزی.

دواتر نرخەکە کەمێک بەرزبووەوە و هەر ئۆنسەیەک بە 4530 دۆلارەوە مامەڵەی پیوە دەکرێت.

ئەم داکشانەی نرخی زێڕ دوای ئەو هێرشانەی ئەمریکا هات کە کرایە سەر چەند ئامانجێکی ئێران، ئەمەش گومانی لەسەر ئەگەری سەرکەوتنی دانوستانەکانی نێوان هەردوولا دروست کردووە، هەرچەندە واشنتۆن دڵنیاییشی دا کە هێرشەکان کاریگەرییان لەسەر دانوستانەکان نابێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە