ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی 5 درا

سەرۆک وەزیرانی عیراق وەزیری دارایی راسپارد مووچە فەرمانبەرانی هەرێم خەرج بکات.

بەپێی سەرچاوەکانی میدیای پارتی، دارایی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی هەرێم دا، و سەرجەم ڕێکارە یاسایی و کارگێڕییەکان کۆتاییان هاتووە و فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق، بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی 5ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی واژۆ کرد.

ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە پێشتر د. ئۆمێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە رووداوی ڕاگەیاندبوو، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بە شێوەیەکی فەرمی وەزیری دارایی ڕاسپاردووە بۆ خەرجکردنی مووچەی هەرێمی کوردستان.

هەر بەپێی سەرچاوەکە، لە ئێستادا تەنیا ڕێکاری تەکنیکی ماوە؛ بڕیارە سبەی دووشەممە ئاماژە (ئاگادارکردنەوەی فەرمی) بۆ لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق بنێردرێت، تاوەکو لەوێوە پارەی پێویست بگوازرێتەوە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان و دەست بە دابەشکردنی بکرێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە