دابەشكردنی سەبەتەی سێیەمی بەشە ئارد و بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان دەستی پێكرد.
بریكارێكی ئارد لە سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەشەئاردی سێیەمی ئەمساڵ گەیشتووە و لە بەیانییەوە دەست بە دابەشكردنی دەكەین بەسەر هاووڵاتیاندا.
وتیشی، “بۆ هەر كەسێك بڕی 9 كیلۆ دیاری كراوە وەك ڕابردوو، داواكارین هاووڵاتیان زوو سەردان بكەن بۆ وەرگرتنی”.
لای خۆشیەوە، بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی خۆراكی سلێمانی بڵاویكردۆتەوە، ئەو بریكارانەی ناو شارە لە كۆدی 261 تاكو 269 و 270 ڕۆژی یەك شەممە 24ی ئایار لە بەڕێوەبەرایەتیمان ئامادەبن بۆ (ئیداع) كردنی پارەی سەبەتەی خۆراكی سێیەم.
ڕاشیگەیاندووە، هەر دواكەوتنێك بەرپرسیار دەبن و بەپێی بڕیاری بەغدا دەبێت پێش جەژن هەموو بریكارەكان پارەكەیان دابێت.

