ڕوسیا پێچەوانەی هەموو جیهان، زێڕەكانی دەفرۆشێت

 

لە کاتێکدا بانکی ناوەندیی وڵاتانی جیهان سەرقاڵی کڕین و زیادکردنی یەدەگی زێڕن، بەپێچەوانەوە ڕوسیا بەپەلە بەشێک لە یەدەگەکەی دەفرۆشێت.

بەپێی ئاژانسەكانی هەواڵ، ڕوسیا لە ماوەی چوار مانگدا نزیکەی 900 هەزار ئۆنسە زێڕی فرۆشتووە کە بەهاکەی دەگاتە 4.3 ملیار دۆلار، بەمەش یەدەگی زێڕی ئەو وڵاتە بۆ کەمترین ئاستی خۆی لە دوای شوباتی 2022ـەوە دابەزیوە.

بەپێی شیکارییەکان، ئەم هەنگاوەی مۆسکۆ دەگەڕێتەوە بۆ فشاری سەر بودجە و کەمبوونەوەی داهاتی وزە بەهۆی جەنگی ئۆکرانیاوە، کە وایکردووە وەزارەتی دارایی ڕوسیا پەنا بباتە بەر فرۆشتنی بەشێک لە یەدەگی زێڕ و دراوی بیانی بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنان و دابینکردنی پارەی نەختینە بۆ خەرجییەکانی حکومەت.

ئەمەش گۆڕانکارییەکی گەورەیە لە سیاسەتی ڕوسیادا کە تا پێش ساڵی 2020 یەکێک بوو لە گەورەترین کڕیارانی زێڕ لە جیهاندا.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە