وهزیری شارهوانی: پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی بەردەوامە و تاپۆی قۆناغی یەکەم ڕادەگەیەنرێت.
ساسان عهونی، وهزیری شارهوانی و گهشتوگوزار، دوایین پێشهاتەکانی پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا ڕاگەیاند و دڵنیایی دایە ئەو فەرمانبەرانەی کە هێشتا زەوییان وەرنەگرتووە کە پڕۆسەکە بەردەوام دەبێت.
وەزیری شارەوانی ئاماژەی بەوە کرد کە لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێردا، نزیکەی ٨٢ هەزار فەرمانبەر لە هەردوو ڕاژەی سەربازی و مەدەنی بڕیاری وەرگرتنی زەوییان بۆ دەرچووە. پڕۆسەکە تا ئێستا بەم شێوەیە بەڕێوەچووە:
شەش قۆناغی ڕابردوو: ٣٨ هەزار و ٤٠٠ پارچە زەوی دابەش کراوە.
قۆناغی حەوتم: لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەم قۆناغەدا، کۆی ژمارەی زەوییە دابەشکراوەکان دەگاتە زیاتر لە ٤٢ هەزار پارچە زەوی.
وهزیر دڵنیایی دایە فەرمانبەران و ڕایگەیاند: «پڕۆسهكه بهردهوامه و فهرمانبهرانی دیكهش دهبنه خاوهن زهوی خۆیان.»
خێراکردنی پڕۆسەی تاپۆکردنی زەوییەکان
سەبارەت بە گۆڕینی کارتی زەوییەکان بۆ سەنەدی فەرمی (تاپۆ)، ساسان عەونی ئاشکرای کرد کە مامەڵەی ئەو فەرمانبەرانەی لە قۆناغی یەکەمدا زەوییان بۆ دەرچووە لە کۆتاییدایە و لەم ماوەیەدا ڕادەگەیەنرێت بۆ ئەوەی زەوییەکانیان بەناوی خۆیانەوە تۆمار بکەن.
بۆ ئەم مەبەستە و بە ئامانجی خێراکردنی ڕێکارەکان، وهزارهتی شارهوانی و گهشتوگوزار یهكهی گۆڕینی كارتی زهوی بۆ سهنەدی ڕاسپاردووە تا بە هاوکاریی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر کارەکان ڕاپەڕێنن، کە لە ئێستادا بە باشی بەڕێوە دەچن.
لە کۆتایی لێدوانەکەیدا، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بەناوی سەرجەم فەرمانبەرانەوە سوپاس و ستایشی مەسرور بارزانی، سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستانی كرد بۆ دەرکردنی ئەم بڕیارە. عەونی ئەم هەنگاوەی بە «دەستکەوتێکی گرنگی کابینەی نۆیەمی حکومەت» لەقەڵەمدا کە هاوشانی پڕۆژە و دەستکەوتەکانی دیکەی ڕۆژانە پێشکەشی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستانی دەکەن.
