موبەڕیدە و سپلیت ئامادە بکەن

 

شارەزایەكی كەشناسی پێشبینی بۆ دۆخی كەشوهەوا بڵاودەكاتەوە و دەڵێت: موبەڕیدە و سپلیت ئامادە بکەن.

پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە ڕۆژانی جەژنی قوربانی پیرۆزدا یەکەم شەپۆلی نیمچە گەرمای بەهێز ڕوودەکاتە تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و لە زۆربەی ناوچەکانمان هاووڵاتیان پێویستیان بەوە دەبێت ئامێرەکانی فێنککەرەوە بەکار بهێنن.

وتیشی، “ڕۆژانی جەژنی قوربانی پیرۆز کەشوهەوا سەقامگیرە و گونجاوە و باران نابارێت و بەپێی پێشبینی ئێستاش ئاسمان پاک و شین دەبێت و خۆڵ نابارێت”.

ئەو كەشناسە لە (خەڵك)ەوە پیرۆزبایی لە خەڵك دەكات و دەڵێت: خوای گەورە ئەم جەژنە بکاتە مایەی خێر و خۆشی و بەرەکەت بۆ هەموولایەک.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە