ببینە… سەوزە بە ئاوی زێراب ئاو دراوە!

لە هەولێر ئەو سەوزەواتانەی بە ئاوی زێراب ئاودەدران لەناو بران و دەست بەسەر پەمپەکانی ئاوداندا گیرا

پارێزگای هەولێر رایگەیاند، لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ پاراستنی ژینگە، تەندروستی و سەلامەتی هاووڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆ چوار شەممە 20ی ئایاری 2026، هەڵمەتێکی بەرفراوان و هاوبەش ئەنجام درا.

هەڵمەتەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کشتوکاڵی هەولێر و بە هاوکاری و یاوەری هێزەکانی پۆلیس، قائیمقامیەتی ناوەندی و شارەوانی بەڕێوەچوو؛ تیایدا سەرجەم ئەو کێڵگە و زەوییانەی کە سەوزەی جۆراوجۆریان تێدا چێندرا بوو و بە ئاوی پیس و ئاوەڕۆ ئاودەدران، بە تەواوی ڕووخێران و لەناو بران.

هاوکات لە لایەن لیژنەکانەوە دەست بەسەر سەرجەم پەمپ و ئامێرەکانی ئاوداندا گیرا، کە بۆ ئەو مەبەستە بەکار دەهێنران.

پارێزگای هەولێر دووپاتی دەکاتەوە، کە بە چاودێرییەکی ورد و بەردەوام ڕێگری لە هەر سەرپێچییەک دەکەن کە ببێتە مەترسی بۆ سەر تەندروستی گشتی و ڕێکاری یاسایی توند بەرامبەر سەرپێچیکاران دەگیرێتەبەر.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە