شارەوانی: پێدانی جەژنانە بە ژینگەپارێزان ئارەزوومەندانەیە

بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی لە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ڕوونكردنەوەیەك سەبارەت بە پێدانی جەژنانە بە ژینگەپارێزان بڵاودەكاتەوە و دەڵێت: ئارەزوومەندانەیە.

بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی لە ڕوونكردنەوەكەیدا ڕایگەیاندووە، ئاگاداری هەموو هاووڵاتیانمان لە شاری هەولێر دەکەینەوە، کە پێدانی جەژنانە بە کرێکارانی ژینگەپارێز، بابەتێکی تەواو ئارەزوومەندانەیە و هیچ هاووڵاتیەک ناچار نییە هیچ بڕە پارەیەک بەناوی جەژنانە یان بە هەر ناوێکی تر بدات بەو ژینگەپارێزانە.

ڕاشیگەیاندووە، زانیاریان پێ دەدەین، کە زۆرێک لە سواڵکەران بەناوی کرێکارانی شارەوانیەوە پێش جەژنان لەناو کۆڵانەکان دەگەڕێن بۆ جەژنانە، ئێمە وەکو شارەوانی هیچ پەیوەندیمان پێیانەوە نییە و پێویستە هاووڵاتیان ئەگەر نیازی هاوکاری یان جەژنانەیان هەیە بە کرێکارانی شارەوانی، ئەوە بیدەن بەو کرێکارانەی کە ئامێری کۆکردنەوەی خاشاکیان لەگەڵە.

دەشڵێت: هەر ڕەفتارێکی نەشیاو لەلایەن کرێکاران و کارمەندانی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک بەرامبەر هاووڵاتیان وەک (بەزۆر وەرگرتنی پارە ، دیاریکردنی بڕەکەی، دانانی نیشانە لەسەر دەرگا و حاویەی ماڵان، یان زبڵیان هەڵنەگرنەوە ئەگەر پارەیان پێ نەدان) یان هەڕ ڕەفتارێکی نەگونجاوی تر دەتوانن پەیوەندی بە ژمارەی سکالای بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزیەوە بکەن، بۆ ئەنجامدانی ڕێکاری پێویست: 07509584838

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە