پلەبەرزكردنەوەی نزیكەی 9 هەزار پێشمەرگە ڕاگەیەنرا

وەزارەتی پێشمەرگە، پلەبەرزکردنەوەی 8 هەزار و 758 کارمەند و پلەداری وەزارەتەکەی لە خشتەی نەورۆزی 2026 راگەیاند.

شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی پلەبەرزکردنەوەی (٨٧٥٨) کارمەند و پلەداری وەزارەتی پێشمەرگە لە خشتەکانی نەورۆزی ٢٠٢٦، گەرمترین پیرۆزبایی لە کارمەندان و پلەدارانی وەزارەتی پێشمەرگە دەکات.

بەپێی ڕاگەیەنراوی وەزارەتەكە، ئەم پلەبەرزکردنەوەیە، مافێکی شایستە و یاسایی خۆتانە کە دەرەنجامی دڵسۆزی، ئەرک کێشانی بەردەوامتانە لە پاراستنی خاک و نیشتمان و دەستکەوتەکانی گەلەکەمان. ئێوە هەمیشە پارێزەری ئەم هەرێمە بوون و شایستەی هەموو ڕێز و پێزانینێکن.

دەشڵێت: هیواخوازم پلەبەرزبوونەوەتان ببێتە پاڵنەرێکی بەهێزتر بۆ بەردەوامبوون لەسەر پەرەپێدانی زیاتری تواناکانتان لە پێناو پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی کوردستان.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە