ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێم ڕایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی پێنج ئامادەیە و ڕەوانەی بەغدای دەکەین.
باسی لەوەشکرد: تا مانگی پێنج کۆتایی نەیات نازانن چەندە داهاتی نانەوتیان هەیە.
ڕوونیشکردەوە: چاوەڕوانی بەغداد دەکەین رەزامەندی لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی پێنج بدات.
دەشڵێت، مەگەر هەر خوا بزانێت لە بەغداد چی دە گوزەرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ چوارشەممە، فەرمانگەی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی و ئابووری عێراق دەستی بە رێکارەکانی خەرجکردنی مووچەی مانگی ئایاری 2026 کردووە و هەموو ئامادەکارییە پێویستەکان بۆ ئەو مەبەستە کۆتاییان هاتووە.
فەرمانگەکە داوا لە سەرجەم وەزارەتەکان، فەرمانگەکان و حکومەتە خۆجێییەکان لە پارێزگاکان دەکات، پابەندی رێکارەکانی پارەدارکردنی مانگانە بن و رەچاوی خشتەی پەسندکراوی مووچە بکەن، بۆ ئەوەی پرۆسەی خەرجکردنی مووچە بە شێوەیەکی رەوان و بێ گرفت بەڕێوەبچێت.
