ئه‌كره‌م ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى پێشووى به‌نداوه‌كانى هه‌رێم بە میدیای یەکێتی راگه‌یاند، “به‌نداوى دوكان رۆژانه بڕێكى زۆر ئاوى تێده‌چێت، ئه‌وه‌ش واده‌كات له چه‌ند رۆژى داهاتوو به‌نداوه‌كه سه‌رڕێژبێت”.
باسى له‌وه‌شكرد: “رۆژانه 10 سانتیمه‌تر ئاوى به‌نداوه‌كه به‌رزده‌بێته‌وه، له ئێستاشدا ته‌نها یه‌ك مه‌ترى ماوه بۆ سه‌رڕێژبوون، باران بارینى رۆژى رابردوو پڕبوونى بێل ماوسه‌كه خێراتر ده‌كات و ره‌نگه له هه‌فته‌ى داهاتوو سه‌رڕێژبوونى ببینین”.
باسی لەوەشکرد، “بڕێكى زۆر ئاو گلدراوه‌ته‌وه و هیچ مه‌ترسییه‌ك بۆ ئه‌مساڵ نییه، له ساڵى 2019ه‌وه ئه‌وه یه‌كه‌مجاره جارێكى تر به‌نداوه‌كه پڕده‌بێت كه كۆى گشتیی سه‌رو شه‌ش ملیار مه‌ترسێجا ئاوى تێدابێت”.
