کەشناسی: ئەگەری نمەباران هەیە

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان هەوری تەواو پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و ئەگەری کەمێک نمەباران هەیە.

بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان پەڵە هەورو نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان هەندێ چار هەوری تەواو دەبێت، ئەگەری کەمێک باران لەسەر ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان هەیە لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ.

ئەوەشی وتووە، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە یەک بۆ دوو پلە بەراوررد بە پلەکانی دوێنێ.
هەولێر: 25 پلەی سیلیزی
پیرمام: 21 پلەی سیلیزی
سۆران: 21 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 14 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 23 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 25 پلەی سیلیزی
دهۆک: 25 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 25 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 25 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 29 پلەی سیلیزی

باسی لەوەشکردووە: سبەینێ پێنجشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بە گشتی ئەگەری دووبارە چالاک بوونەوەی هەورە تریشقەو گەواڵە بارانی بەهاری لەسەر ناوچە شاخاویە جیا جیاکان و هەندێ ناوچەی سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ و هەندێ ناوچەی سنووری پارێزگای هەولێر و ئبدارەی سۆران و بەشێک لە ئیدارەی ڕاپەڕین هەیە.

کەشناسی هەرێم ڕاشیگەیاندووە: خێرایى با لەسەرخۆ- مام ناوەند (10- 20 ) کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، لەکاتەکانی دوایی نیوەرۆ تا ئێوارە خێرایی با چالاک دەبێت بۆ سەرووی 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، بە تایبەتی لە سنووری پارێزگای سلێمانی و کەرکوک و هەڵەبجە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 26 پلەی سیلیزی
پیرمام: 22 پلەی سیلیزی
سۆران: 21 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 13 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 24 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 26 پلەی سیلیزی
دهۆک: 24 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 24 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 26 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 31 پلەی سیلیزی

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە