کاروان گەزنەیی: یەکێتی کار بۆ کۆتایی هاتنی کێشەی مووچە دەکات

وتەبێژی یەکێتی ڕایگەیاید، حزبەکەی لە بەغداد کار بۆ کۆتایی هاتنی کێشەی مووچەی فەرمانبەران دەکات و چارەسەری ئەو پرسە بە کاری لەپێشینەی خۆی دەزانێت.

کاروان گەزنەیی، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند: حزبەکەی هاوبەشێکی کارایە لە داڕشتنی سیاسەت لە وڵاتدا، ئەو کاروانە سیاسییەی لە عێراقدا دەستی پێکراوە، بەبێ بەشداریی کارای یەکێتی ناچێتە پێشەوە و حزبەکەیان وەک یەکێک لە جەمسەرە سەرەکییەکانی پڕۆسەی سیاسی مامەڵە دەکات.

لەبارەی ئەرکە لەپێشینەکانی حزبەکەی، کاروان گەزنەیی جەختی کردووەتەوە کە چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە لایەن بەغدادەوە لە سەرووی کارەکانیانە.

“یەکێتی هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بۆ دابینکردنی تەواوی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە حکومەتی فیدراڵ و کۆتاییهێنان بەو گرفتە داراییەی ڕووبەڕووی فەرمانبەران بووەتەوە”، کاروان گەزنەیی وای وتووە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە