کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی نەوتی خاوی عێراقیان هەڵگرتبوو، گەرووی هورمزیان بەجێهێشت، ئەمەش پێشهاتێکە کە هیواکان بۆ سەقامگیربوونی هەناردەکردنی نەوت لە عێراقەوە زیاد دەکات، کە ماویەکی زۆرە گەرووی هورمز بەرووی کەشتییە بازرگانییەکاندا داخراوە.
بەگوێرەی داتاکانی کەشتیوانی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، دوو کەشتیی نەوتهەڵگری چینی کە نزیکەی چوار ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی عێراقیان هەڵگرتبوو، بەو گەرووەدا تێپەڕیوون، بەمەش ژمارەیەکی کەمی کەشتیی توانییویانە لە گەرووەکە تێپەڕن.
عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی کە داخستنی گەرووی هورمز زۆرترین کاریگەریی لەسەر بووە، بەو پێیەی زۆرینەی هەناردەکردنی نەوتی ئەو وڵاتە پشت بەم رێگا دەریاییە گرنگە دەبەستێت، بەتایبەتی هەناردەی نەوتی خاوی بەسرە بۆ بازاڕەکانی ئاسیا بەتایبەت بۆ چین.
