چاندنی ٧٠٠٠ نەمامی زەیتون لە هەواری شار

ڕەگێکی قووڵ بۆ سبەینێیەکی سەوزتر؛ چاندنی ٧٠٠٠ نەمامی زەیتون لە هەواری شار.

لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بۆ پاراستنی ژینگە و بەرەنگاربوونەوەی تەنگژەی وشکەساڵی، بە هاوکاریی بەڕێوەبەرایەتیی پارکی هەواری شار، هەڵمەتێکی فراوانی نەمامچاندن ئەنجامدرا و (٧٠٠٠) نەمامی زەیتون لە زۆنی شاخی پارکی گەشتیاریی هەواری شار چێندرا.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بڵاویكردەوە، هەڵبژاردنی داری زەیتون وەک جۆرێکی گونجاو بۆ ئەم ناوچەیە، بڕیارێکی ژینگەپارێزانە و زانستی بوو؛ چونکە بە خۆڕاگریی و تەمەندرێژی ناسراوە و دەتوانێت لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و سروشتی ناوچەکە بگونجێت.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی دووبارە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، کە سەوزکردنی زیاتری شار، بەشێکی گرنگی خزمەتکردنە بە هاوڵاتییان؛ بۆیە لە ئامێزی سروشتی ئەم شارە دڵگیرەوە، پەیمانی ئەمەکداری و بەردەوامی بۆ هاوڵاتییانی خۆشەویستمان نوێ دەکەینەوە کە بێوچان و دڵسۆزانە هەوڵەکانمان بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی ژینگەیی، پاراستنی سروشت و سیما و جوانی شار بەردەوام دەبێت.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە