زێڕ نزمترین نرخی لەمساڵدا تۆماركرد

 

دوابەدوای ڕاگرتنی شەڕی ئەمریكا و ئیسڕائیل لەگەڵ ئێران و خاوبوونەوەی شەڕی ئۆكراینا و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕی جیهانی، نرخی زێڕ بۆ نزمترین ئاست لەمساڵدا دابەزی.

لە دوو ساڵی ڕابردوودا نرخی زێڕ بەردەوام ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد و بەجۆرێك لە ماوەی ڕابردوودا گەیشتە نزیكەی 5500 دۆلار، بەڵام لە مانگی ڕابردووەوە ڕووی ل دابەزین كردووە و هەر ئۆنسەیەك نزیكەی 1000دۆلار شكاوە.

داوا وەرتی، خاوەنی زێِنگەری ئازوورا لە هەولێر بۆ (خەڵك) وتی، “نخی زێڕ دابەزیوە و ئێستا نرخی یەك ئۆنسە بە 4 هەزار و 494 دۆلارە.

وتیشی، “نرخی مسقاڵێك زێِی عەیار 24 بە ملیۆنێك و 108 هەزار دینارە و عەیاری 21 بە 970 دینارە و عەیاری 18 بە 830 هەزارە”.

بەپێی بەدواداچوونی (خەڵك) لەگەڵ دابەزینی بەهای دۆلار، نرخی زێڕیش لە بازاڕەكانی هەرێم زیاتر دادەبەزێت لەكاتی كڕینی لەلایەن هاووڵاتیانەوە، كە بەهای دۆلارەكە دەشكێنرێتەوە بە دینار.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە