ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە نووسراوێكدا ڕایدەگەیەنێت، كە مامۆستا و فەرمانبەرە گرێبەستەکانی هەرێم ناکەینە هەمیشەیی چونکە له تایبەتمەندی ئێمە نییە.
ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە نووسراوێكدا و لە وەڵامی پەرلەمانتارێكی كورد (بەرزی ئەزمەڕ) ڕایگەیاندووە، “بڕیاری جێگیركردنی گرێبەستەكانی هەرێمی كوردستان و گۆڕینیان بۆ میلاكی هەمیشەیی ناچێتە ناو چوارچێوەی تایبەتمەندی حكومەتی فیدڕاڵی”.
بە پێی زانیارییەکان،و ەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ساڵانە ٤٢١ ملیار دینار لە داهاتی ناوخۆ تەرخان دەکات بۆ دابین کردنی مووچەی فەرمانبەرانی گرێبەست.
ئەم بڕیارە لە کاتێکدا هاتووە، کە پرسی مووچە و چارەنووسی گرێبەستەکان بووەتە یەکێک لە گرنگترین بابەتە سیاسی و دارایییەکانی نێوان بەغدا و هەرێم.
لای خۆشیەوە، هەژماری فەرمانبەرانی گرێبەست لە فەیسبووك لە ڕوونكردنەوەیەكدا بڵاویكردۆتەوە، كە “دوای بەدواداچوون و گفتوگۆکردن، مەبەستی ئەو گرێبەستانەیە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەر داهاتی ناوخۆ دایمەزراندون، حکومەتی هەرێم لە ناردنی پارە بۆ بەغداد ئاماژەی بەوە کردوە بەشێک لە داهاتی ناوخۆ بۆ مووچەی فەرمانبەرانی گرێبەستە”.
نوێنەرانی فەرمانبەرانی گرێبەست دەشڵێن: پێوست ناکات فەرمانبەرانی گرێبەست نیگەران بن، ئێمە ئەو پەڕی هەوڵی خۆمان دەدەین هیوادارم ئەو وەزارەتە نوێنەریان نییە، نوێنەر بۆخۆیان دروست بکەن چونکە فەرمانبەری گرێبەست هەر ڕۆژێک بە گرێبەست بمێنێتەوە زیانی بۆی هەیە.

