نێچیرڤان بارزانی دەچێتە ڤاتیکان

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە ڤاتیکان و لەگەڵ پاپا لیۆی 14ەیەم، پاپای ڤاتیکان و رێبەری کاسۆلیکەکانی جیهان کۆدەبێتەوە.

سەرۆکایەتی هەرێم بڵاویکردەوە، ئێواره‌ی ئەمڕۆ یەک شەممە 2026/5/17 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمیی دوو ڕۆژی به‌ره‌و ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا، به‌ڕێکه‌وت.

لە چوارچێوەی سەردانەکه‌یدا، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ قەداسەتی پاپای ڤاتیکان، سەرۆک کۆماری ئیتاڵیا و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای حکومەتی ئیتاڵی و دەوڵەتی ڤاتیکان کۆدەببێتەوە.

لە کۆبوونەوەکاندا، پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئیتاڵیا و ڤاتیکان، بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و ناوچەکە، لەگەڵ چەندین پرسی جێی بایەخی هاوبەش، تاوتوێ ده‌که‌ن.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە