جۆرێک شیری منداڵان قەدەغە دەکرێت

وەزارەتی تەندروستی فەرمانی کۆکردنەوە و قەدەغەکردنی جۆرێک شیری منداڵان دەردەکات.

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە نووسراوێکی فەرمی کە ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی تەندروستی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی کردووە، فەرمانی بەپەلەی دەرکردووە بۆ کۆکردنەوە و دەستبەسەرداگرتنی جۆرێک لە شیری منداڵان لە بازاڕەکاندا.

بەپێی دەقی نووسراوەکە کە بە واژۆی د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی دەرچووە، بڕیارەکە تایبەتە بە شێری منداڵان لە جۆری (OPTILAC) کە لە بنەڕەتدا بەرهەمێکی چینییە.

هۆکاری قەدەغەکردنەکە چییە؟

وەزارەتی تەندروستی ڕوونیکردووەتەوە کە هۆکاری ئەم بڕیارە دەگەڕێتەوە بۆ:

  • نەبوونی مۆڵەت: ئەم جۆرە شیرە لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا هیچ تایبەتمەندییەکی پێوانەیی عێراقی نییە.

  • ڕێگەنەدان بە هاوردەکردن: بەپێی ماددەی (١٥٩)ی (الهيئة الاستشارية لسلامة الغذاء – بڕگەی أ)، ڕێگری لە هێنانەناوەوەی بەرهەمە خۆراکییە چینییەکان کراوە، لەوانەش (خۆراک، شیرینی، و سەرجەم ئەو خۆراکانەی شیری چینییان تێدایە).

ڕێکارەکان لە بازاڕدا

وەزیری تەندروستی جەختی کردووەتەوە کە پێویستە لە زووترین کاتدا ئەم شیرانە لە بازاڕەکاندا کۆبکرێنەوە و لەناو ببرێن. بۆ ئەم مەبەستەش هاتووە:

“پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتەکان، بەپەلە دەستبەسەر ئەو بەرهەمەدا بگرن، کۆی بکەنەوە و لەناوی ببەن، پاشانیش وەزارەت لە ئەنجامەکەی ئاگادار بکەنەوە.”

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە