رێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) باری نائاسایی لە کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ راگەیاند، ئەوەش دوای بڵاوبوونەوەی جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی ئیبۆلا لە ژێر ناوی “بوندیبوگیۆ” کە تا ئێستا هیچ ڤاکسین و چارەسەرێکی بۆ نەدۆزراوەتەوە.
بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان، لانیکەم 87 کەس گیانیان لەدەستداوە و مەترسیی بڵاوبوونەوەی زیاتری لێ دەکرێت.
رێکخراوەکە ئاماژەی بەوە کردووە، کە تا ئێستا 246 حاڵەتی گوماناوی و 80 گیانلەدەستدانی پشتڕاستکراوە تۆمارکراون.
دکتۆر تێدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوەکە هۆشداریی دا، کە ژمارەی راستەقینەی تووشبووان ڕەنگە زۆر لەوە زیاتر بێت کە تۆمار کراوە.
ڤایرۆسەکە سنوورەکانی کۆنگۆی بەزاندووە و گەیشتووەتە وڵاتی ئۆگەندا، کە تێیدا گیانلەدەستدانی پیاوێکی تەمەن 59 ساڵ پشتڕاستکراوەتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ناوچەکە لە ترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناشدایە.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی داوای لە وڵاتان کردووە رێکاری پێویست بگرنەبەر بەبێ ئەوەی گەشت و بازرگانی پەکبخەن، چونکە داخستنی سنوورەکان بنەمایەکی زانستی نییە.
جۆرێکە لە ڤایرۆس کە شیردەرەکان تووش دەکات، لەنێویاندا مرۆڤ، و دەبێتە هۆی تای خوێنبەربوونی توند کە بە نەخۆشی ڤایرۆسی ئیبۆلا ناسراوە.
ئەم نەخۆشییە بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1976 دەستنیشانکرا، جۆرەکانیشی دەرکەوت، بووە هۆی تووشبوون بە نەخۆشی بە ڕێژەی مردنی 50-90% لە زایر، گابۆن، ئۆگاندا و سودان، ڤایرۆسی ئیبۆلا بە زایر ناسرابوو، بە بەراورد بە کۆماری دیموکرات لە کۆنگۆ.
لە نێوان مرۆڤ و ئاژەڵدا دەگوازرێتەوە لە ڕێگەی شلەی جەستە وەک خوێن.
پێکهاتەی ڤایرۆس:
ڤایرۆسی ئیبۆلا لە RNA دروستکراوە کە لە نزیکەی ١٩ هەزار نیوکلیۆتاید پێکهاتووە.
نەخۆشییەکە چۆن بڵاودەبێتەوە:
لە ڕێگەی هەواوە پێدەچێت شەمشەمەکوێرەی میوە هەڵگری سروشتی نەخۆشییەکە بێت بەبێ ئەوەی تووشی نەخۆشییەکە بێت.
نیشانەکانی ئەو نەخۆشییە کە بەهۆی ڤایرۆسی ئیبۆلاوە دروست دەبێت هاوشێوەی نیشانەکانی هەوکردنی ڤایرۆسی ترە، بەڵام گرنگترینی ئەم نیشانانە بریتین لە:
▪️ – تا تا پلەی گەرمی ٣٩ پلەی سەدی
▪️-ڕشانەوە خوێن
▪️- ئازاری سک
▪️- قورسایی جومگەکان
▪️-گەرووی ئاوساو
▪️-پەلەکردن
▪️-ناهاوسەنگی لە کارەکانی گورچیلە و جگەر
▪️- لە ماوەی سێ ڕۆژدا دەبێتە هۆی مردن.
خۆپاراستن لە ڤایرۆسی ئیبۆلا:
▪️ نەخۆشەکە جیابکەرەوە و چارەسەری بکە بە لەبەرکردنی جل و بەرگی تایبەتی تەسک و تەعقیمکراو.
▪️ پاشان ئەم جلانە دەنێژرێن و دەسوتێنرێن بۆ ئەوەی دڵنیابن لەوەی هەوکردنەکە لە نەخۆشەکەوە نەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشە تەندروستەکە.
▪️ هەروەها خۆپاراستن بە کوشتنی ئاژەڵە تووشبووەکان و فڕێدانی بە شێوازی گونجاو ئەنجام دەدرێت.
ڕێگاکانی چارەسەرەکان چین؟
ـ چارەسەری تایبەت بۆ ئەم نەخۆشییە نییە، بۆیە باشتر وایە گرنگی بە خۆپاراستن لە تووشبوون بە ڤایرۆسی ئيبولا بدرێت. وەک دەزانرێت خۆپاراستن باشترە لە چارەسەرکردن.
ـ بۆیە جێبەجێکردنی ڕێکاری سادەی خۆپارێزی دەتوانێت مرۆڤ لە ساڵانێک لە چارەسەرکردن و بەهەدەردانی تەندروستی و پارە بپارێزێت.
ـ بەڵام بۆ ئەم نەخۆشییە، لە یەکێک لە تاقیگە گەورەکانی کەنەدا، چارەسەرێکی یەکلاکەرەوە بۆ ئەم نەخۆشییە ڤایرۆسییە بە پشکنینی پێکهاتەی ڤایرۆسەکە گەیشتە ئەنجام.
