تونێلی پێشڕەو بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ بەربەست دەکرێت

هاتووچۆی سلێمانی: تونێلی پێشڕەو بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ بەربەست دەکرێت.

 بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگادارییەکی گرنگ ئاڕاستەی گشت شۆفێران دەکات و ڕادەگەیەنێت، کە بەهۆی کارکردن و پاککردنەوەوە، تونێلی پێشڕەو (ئەزمەڕ) بە شێوەیەکی کاتی دادەخرێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوی هاتوچۆی سلێمانی، بڕیاری بەربەستکردنی تونێلەکە لە ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧ی ئایاری ٢٠٢٦ەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

کاتەکانی داخرانی تونێلەکە:

بۆ ئەوەی کەمترین ئاستەنگ بۆ هاتوچۆی هاووڵاتییان دروست بێت، کارەکان لە شەواندا ئەنجام دەدرێن بەم شێوەیە:

  • کاتی داخران: کاتژمێر ١٠:٠٠ی شەو

  • کاتی کردنەوە: کاتژمێر ٥:٠٠ی بەیانی

هاتوچۆی سلێمانی دەڵێت“داوا لە شۆفێرانی بەڕێز دەکەین بۆ پاراستنی سەلامەتییان و دروست نەبوونی لۆد، لەو ماوەیەدا ڕێگای جێگرەوە (شاخەکە) بەکاربهێنن تا کۆتاییهاتنی کارەکانی ناو تونێلەکە.”

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە