سەرۆكی لیژنەی دابەشكردنی غاز لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، دابەشكردنی غاز ئاسایی بۆتەوە، بەڵام بە فۆڕمی خۆراك دەدرێت.
عومەر عەبدوڵا، سەرۆکی لیژنەی دابەشکردنی غاز لە قائیمقامیەتی سلێمانی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، ئێستا میکانیزمی دابەشکردنی غاز وەک قۆناغی پێش جەنگەکەی لێهاتووەتەوە، تەنیا ئەوەیە بە فۆڕمی خۆراک دابەشدەکرێت.
وتیشی، “ئەمەش لە بەرژەوەندی هاووڵاتییانە، چونکە لە کاتی قەیرانەکە خەڵک هەبوو 50 بوتڵ غازی وەرگرتووە و قەیرانەکەی قوڵتر دەکردەوە”.
ڕاشیگەیاندووە، نرخی بوتڵێک غاز وەک خۆیەتی و بە 8 هەزار و 500 دەدرێتە هاووڵاتییان، چەندین بریکارمان لەسەر ئەوە غەرامە کردووە، کە بوتڵێک غازیان بە 9 هەزار دینار فرۆشتووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێش جەژنی قوربان بڕێکی زۆر غاز بەسەر هاووڵاتییان دابەشدەکرێت، هەر هاووڵاتییەکیش غازی دەستناکەوێت، پەیوەندی بکات تاوەکو لە نزیکترین شوێنی ماڵەکەی بۆی دابین بکرێت.
