دوو بەڕێوەبەری وەزارەتی دارایی گۆڕان

ئاڵوگۆڕ لە پۆستی دوو بەڕێوەبەری بەڕێوبەرایەتی گشتی وەزارەتی دارایی ئەنجامدرا و بەڕێوەبەری گشتی نوێی بوودجە و بەڕێوەبەری نوێی بانکی ناوەندی هەرێم/ سلێمانی دەستبەکاربوون.

وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویكردەوە، ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ( ١٧ ی ئایاری ٢٠٢٦ ) لەدیوانی وەزارەت بەئامادەبوونی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری ئاڵوگۆڕ لە هەردوو بەرپرسیارێتی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی بوودجە و بەڕێوەبەرایەتی گشتی بانکی ناوەندی هەرێم/ سلێمانی ئەنجامدران.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، دکتۆر ماکوان جەمیل، بەڕێوەبەری پێشووی بانکی ناوەندی هەرێم/ سلێمانی وەک بەڕێوەبەری گشتی بوودجە بەوەکالەت لەوەزارەتی دارایی و ئابووری دەستبەکار بوو، هاوکات لە هەمان کاتدا کەمال ڕەئوف وەک بەڕێوەبەری گشتی بانکی ناوەندی هەرێم/ سلێمانی بەوەکالەت دەست بەکاربوو سەرەڕای بەردەوامی لەسەر کاری پێشووی وەک بەڕێوەبەری گشتی گومرگ.

لای خۆشیەوە، وەزیری دارایی و ئابووری هیوای سەرکەوتنی بۆ هەردوو بەڕێوەبەری گشتی خواست و پشتیوانی خۆی و وەزارەتی بۆ سەرخستن و باشتر بەڕێوەبردنی کارەکانیان دووپات کردەوە، هاوکات سوپاسی فەیسەڵ عەلی کرد کەماوەی چەند مانگی ڕابردوو ئەرکی بەڕێوەبردنی بەڕێوبەرایەتی گشتی بوودجەی لە ئەستۆ گرتبوو.

لای خۆشیانەوە هەریەک لە بەڕێوەبەرانی نوێی بوودجە و بەڕێوەبەری نوێی بانکی ناوەندی هەرێم/ سلێمانی سوپاسی هاوکاری و پشتیوانییەکانی جەنابی وەزیریان کرد لەماوەی ڕابردوودا و هیواشیان خواست لەم بەرپرسیارێتیە نوێیەدا بتوانن بەیەک تیم ڕووبەڕووی کێشە و گرفتەکان ببنەوە و کارەکانی وەزارەت باشتر بەڕێوە ببەن.

May be an image of the Oval Office and text

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە