بنکەیەکی دیکەی ئیسرائیل لە بیابانەکانی عێراق ئاشکرا دەبێت

میدیای ئەمریکا ئاشکرای دەکات کە بنکەیەکی دیکەی ئیسرائیل لە عێراقدا دۆزراوەتەوە کە بە نهێنی لە بیابانەکاندا دروست کراوە و لە هێرشەکانی سەر ئێراندا بەکارهێنراوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە زاری بەرپرسانی عێراقەوە بڵاویکردەوە کە دووەم بنکەی سەربازی ئیسرائیل لە بیابانەکانی عێراق دۆزراوەتەوە.

ڕوونیشیکردەوە کە ئیسرائیل زیاتر لە ساڵێک خەریکی ئامادەکردنی بنکە نهێنییەکە بووە بۆ پشتیوانیکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی لە دژی ئێران.

بە وتەی چەند سەرچاوەیەکی ناوچەییە کە قسەیان بۆ ڕۆژنامەکە کردووە، بنکە سەربازییەکەی یەکەمی ئیسرائیل پێشتر دروستکراوە و ئیسرائیل لە جەنگە 12 ڕۆژییەکەی دژی ئێران لە 2025دا بەکاریهێناوە.

ئەوەش ئاشکرا بووە کە ئیسرائیل لە کۆتایی 2024ەوە دەستی بە دروستکردنی بنکە سەربازییە نهێنییەکەی لە عێراق کردووە.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە