بەڕێوەبەری بازرگانی و خۆراکی سلێمانی بریکارەکانی ناوشار ئاگادار دەکاتەوە کە سبەینێ دووشەممە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی خۆراکی سلێمانی بکەن بۆ ئەوەی پارەی سەبەتەی سێیەمی خۆراک بدەن.
کامەران فەتاح، بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراک لە سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکرد: ئاگاداری بریکارەکانی کۆدەکانی 261 تا 291 ناو شار دەکەینەوە کە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی خۆراکی سلێمانی بکەن لە سبەینێ دووشەممە، بۆ ئیداعکردنی بڕی پارەی سەبەتەی خۆراکی سێیەم بۆ ساڵی 2026 بە داتای مانگی نیسانی 2026، بڕی پارەکە بە شێوەی کاش وەردەگیرێت لەلایەن بانکی جنوبی ئیسلامی لەناو بینای بەڕێوەبەرایەتی خۆراکی سلێمانی لەگەڵ هێنانی کارتی بانکی، و هێنانی کۆپی یەک لە کارتی نیشتمانی و هۆییەی بریکاری 2025.
دەشڵێت: ئاگاداری بریکارەکانی ناو شاری سلێمانی کۆدەکانی 261 تا 266 دەکەینەوە بۆ تازەکردنەوەی پێناسەی بریکاری بۆ ساڵی (2026-2027) بڕی 25 هەزار دینار ڕادەستی بانکی جنوبی بکەن لەگەڵ سێ وێنەدا ئەم بڕە پارەیە بۆ چاپکردنی پێناسی بریکارەکان وەردەگیرێت.
