پارێزگاری سلێمانی داوا لە ئێران دەکات هێرشەکانی ڕابگرێت

پارێزگاری سلێمانی داوا لە کونسوڵی ئێران دەکات هێرشەکانیان بۆ سەر هەرێمی کوردستان و پارێزگای سلێمانی ڕابگرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، پێشوازیکرد لە سەید محەمەدی میر حوسەینی کونسوڵی نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی.

پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییە ئابووریی و بازرگانیی و کلتورییەکان کرا.

بە پێی ڕاگەیەندراوەکە، پارێزگاری سلێمانی داوای لە کونسوڵی ئێران کردووە کە “هێرش و بۆردومانە سەربازییەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان و سنوری پارێزگای سلێمانی ڕابگیرێت و دۆخە نائاساییەکانی ماوەی جەنگ، ئاسایی بکرێنەوە”.

هەڤاڵ ئەبوبەکر داواشی کردووە “هەرێمی کوردستان کە سیاسەتی بێلایەنیی پەیڕەو کردووە، نەکرێتە بەشێک لە جەمسەری شەڕو ململانێ ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە