ڕێژەی بێکاری لە هەرێمی کوردستان دیاری دەکرێت

بڕیارە رێژەی بێکاری و هێزی کار لە هەرێمی کوردستان لە رێگەی رووپێوییەکی مەیدانیی نوێوە دیاری بکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش وەزارەتی پلاندانانی هەرێم ئامادەکارییەکانی دەستپێکردووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، سیروان محەمەد، بریکاری وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە میدیای پارتی راگەیاند: ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکردنی رووپێوی هێزی کار لە کوردستان لە قۆناغی کۆتاییدایە.

باسی لەوەشکرد، ئەگەر هیچ گرفتێک نەیەتە پێش، کۆتایی مانگی داهاتوو پڕۆسەی مەیدانی بۆ کۆکردنەوەی زانیارییەکان دەستپێدەکات؛ تیایدا هێزی کار و رێژەی بێکاری لە هەرێمی کوردستان دیاری دەکرێت.

وەک سیروان محەمەد باسی لێوەکرد، پڕۆسەکە لەگەڵ دەستەی ئامار و رێکخراوی کاری جیهانی بەڕێوەدەچێت، چونکە دواین رووپێوی هاوشێوە لە ساڵی 2021دا کراوە.

باسی لەوەشکرد، دامەزراوەکانیان پشت بە پێشبینی نابەستن، بەڵکو لە رێگەی رێکاری زانستییەوە رێژەی راستەقینەی بێکاری دیاری دەکەن و بڵاو دەکەنەوە.

بە گوێرەی دوایین رووپێوی کە لە عێراق کراوە، رێژەی بێکاری لە ساڵی 2024 لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە 14.97%.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە