ئەمڕۆ یەکشەممە لەگەڵ دەستپێکی یەکەم ڕۆژی دەوامی، مووچەی ماقنگی نیسانی مامۆستایانی گرێبەست لە وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا دابەش دەکرێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، ئەمڕۆ یەکشەممە، مووچەی مانگی نیسانی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت.
باسی لەوەشکرد: هاوکات لە هەمان ڕۆژدا مووچەی مانگی نیسانی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کەلە دوای 1ی تەمموزی 2024، بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون کەشایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.
